nasr_hisami1.jpgشێعری پاییز
دیسان پاییز هات، خه‌زه‌ڵ هه‌ڵوه‌ری
دیسان شاخی به‌رز، ته‌م هاته‌ سه‌ری

 

له‌ پێده‌شتی دوور، ده‌نگ و هه‌رایه‌
شه‌ڕی زریان و پووشی ده‌م بایه‌

ده‌شت و باغ ڕووت و هه‌وارگه‌ چۆڵن
جێی گێژه‌ڵوووکه‌ و ڕێی تۆزوخۆڵن

له‌و دوورانه‌وه‌، بۆنی باران دێ
بۆی قه‌وزه‌ی قه‌دی پیره‌داران دێ

ئیدی نابینی مه‌لان بخوێنن
له‌ بن په‌ساران هه‌ر ده‌جریوێنن

پاییزه‌، پاییز، ڕوخساری زه‌رده‌
ته‌زیو و له‌رزۆک، ئاهێکی سه‌رده‌

سه‌رده‌می سه‌رمای ده‌ر و ده‌روونه‌
ده‌ورانی ده‌ردی دیده‌ ته‌ڕبوونه‌

ئه‌و شاخه‌ پیره‌، لووتکه‌ و بناری
هاکا دیت نوای به‌فری لێ باری

کوانێ کوانوویه‌ک؟ ئه‌ی ئومێدی دوور!
گڕ سه‌ما بکه‌ن له‌سه‌ر سکڵی سوور

کوانێ ئاگردان، ئه‌ی پیری پیرۆز!
ئه‌ی ودمی ژیانی پڕ له‌ عیشق و سۆز!

.

به‌ژنی گڕگرتووت، ئه‌ی چناری ژان!
ئه‌ستوونی ئاگر له‌ بن ئاسمان

ئه‌و ئاته‌شگه‌یه‌ی تینی ژیان بوو
ماڵی دڵی مەی پێ ئاوەدان بوو

نه‌بینم هه‌رگیز سه‌رد و وێران بێ
کوانووی، گوزه‌رگای به‌فروباران بێ‌

ناسری حیسامی
پاییزی ٢٠٠٨

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.